كاروان كهلاری/ باڵكێش
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی كۆسرهت ڕهسوڵ بڵاوبوونەوەی نوسراوێک بە ناوی سەرۆکی كۆسرهت رهسوڵهوه ڕەتدەکاتەوه.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەی نووسراوێک بە ناوی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک دهزگای ڕاگهیاندندا بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئۆكتۆبهر، نووسینگەی ناوبرا و له ڕوونكردنهوهیهكدا بڵاوكردنەوەی ئەو نووسراوەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، “هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاویبكەینەوە، ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاویدەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییە.”
دەقی ڕوونكردنەوەكە:
ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراوێك هەبێ و بمانەوێ لە ڕاگەیاندنەكان بڵاوی بكەینەوە ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكان بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەمە هیچ شتێكی تر ڕەسمی نییەو هی ئێمە نییە.
هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەش دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆی دەكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان