كاروان كهلاری/ باڵكێش
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایگەیاند، “بۆ دەرچووانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیى، بۆ ئەوانەىان كه تائێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 24 کاتژمێری تر، واتە تاوهكو کاتژمێر 12ی شەوى سێشەمە، 20ی ئۆكتۆبهر، درێژبکرێتەوە.”
وتیشی: “لهپێناو دهرفهتی زیاتر بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادهیی كه بە هەر هۆکارێك بێت نەیانتوانیوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لەئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و پڕیبكهنهوه.”
ئاماژهی بهوهشكرد، “كه ئەوە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، داواشی له دەرچووانی قۆناغى دوانزەى ئامادەیی كرد، لە ماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا پەلەبکەن له پڕکردنەوەی فۆڕمى زانکۆلاین.”
زانکۆلاین سیستمێکی ئهلکترۆنییە بۆ پێشکهشکردنی داخوازینامه بۆ وهرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینەوە، ساڵانە قوتابی ناوی لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی كوردستاندا دێتەوە و دهست به خوێندن دهكات.