ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/19، داعش لە تویتەر بە فەڕمی بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشەکەی گوندێکی سه‌ر به ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوك ڕاگەیاند.
شه‌وی 17ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ گه‌نجی گوندی (شه‌وگێڕ)ی ناوچه‌ی شێخ بزێنی خواروو سه‌ربه ناحیه‌ی شوان به‌ناوه‌كانی (ئارام مسته‌فا محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 32 ساڵ و پێشمه‌رگه، (به‌ڕێز مسته‌فا محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، (پێشه‌وا عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له گوندێكی سه‌ربه ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوك كوژران.
لە دوای ڕووداوەکە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد، وتی: “ دوو برا و ئامۆزایه‌كیان، به‌مه‌به‌ستی ڕاوه گورگ له‌ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌سه‌رووی گوندی توڵكی سه‌ربه ناحیه‌ی شوان ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون.”