لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشینە پلەباڵایانە دەبڕدرێت .
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو دووسەد کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری راگرتنی مووچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت.
وتیشی، نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەن، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە: بەبێ ئەوەی خزمەتی کردەییان ھەبێت.