نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندە بەرزبووەوە و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانیش داوای چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەکات.
هەفتەی رابردوو نرخی یەک کارتۆن هێلکە 30 هەزار دیناربوو، بەڵام ئێستا بۆ 60 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، وەک سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ نووسراوێکیان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە لەبەر بەرهەمی نێوخۆیی، ماوەیەک هاوردەکردنی هێلکە قەدەخە کراوە.