ئەمڕۆ راپۆرتی چاکسازیی حکومەت دەدرێتە پەرلەمانتاران

راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی ‏كوردستانەوە، گەیشتووەتە پەرلەمانی كوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بدرێتە پەرلەمانتاران.‏

عەبدولحەکیم خەسرۆ، سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی ‏كوردستانەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و ئەمڕۆ دەدرێتە سەرۆکایەتی و دواتریش پەرلەمانتاران.

یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-1-2020 لە پەرلەمان ‏‏دەرچووە رۆژی 3-2-2020 لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا، لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە یاساكە چووەتە بواری ‏جێبەجێكردنەوە.‏

ھەواڵی زیاتر