كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سێ ڕۆژه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی بێسه‌روشوێنه و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره و وته‌بێژی پۆلیسی ڕانیه‌ش ده‌ڵێت، “هیچ زانیارییه‌كمان مان نییه و تائێستا خێزانه‌كه‌ی و حیزبه‌كه‌ی سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه.”
له كاتژمێر9ی سه‌رله‌به‌یانی 15ی مانگه‌وه، محه‌مه‌د عەوڵا ڕەسوڵ (مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی)، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانیی، به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له ماڵ ده‌رچووه و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره.
باوه‌ڕ محه‌مه‌د گرتكی، كوڕی ناوبراو به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “له كاتژمێر9 ی سه‌رله‌به‌یانی 15ی مانگه‌وه باوكم به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و تاوه‌كو بازگه‌ی لە كۆتا بازگەی ئاسایشی زوركان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیوەتەوە و لەوكاتەوە تائێستا، هیچ سۆراغێكی نییه.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش به‌دواداچوونی كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به ئارام قادر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه كرد، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی له “كۆبوونه‌وه‌دایه”، هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا.”
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر باڵكێش په‌یوه‌ندی به ڕائید شۆڕش، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕانیه‌وه كرد، وتی: “تائێستا خانه‌واده‌ی مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی سكاڵایان له پۆلیس تۆمار نه‌كردووه، ئێمه‌ش هیچ زانیاری و سه‌ره‌داوێكمان له‌باره‌ی بێسه‌روشوێن بوونیه‌وه نییه، چونكه پۆلیس به‌رمه‌بنای سكاڵا به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.”
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردهووهتهوه و ڕایانگه‌یاندووه، “ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تێكڕای لایەنە سیاسیەكاندا ھەیە و بەردەوام لە ھەماھەنگیدا بووە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان.”
ده‌شڵێن، “مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی، كەسایەتییەكی سەنگین و ناسراوی ناوچەكەیە و ڕۆڵی گرنگیشی له ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هه‌بووه، پەیوەندیی باشی سیاسیشی لە ناوچەكەدا هه‌یه و ھەمیشە بە تەنگ ئاشتی و ئاشتەوایی خەڵكی ناوچەكەوە بووە، بۆیه هیوادارین بەزووترین كات هەواڵی سەلامەتی ئەو بەرپرسەمان بەدەست بگات و بگەڕێتەوە سەركار و ناو خێزان و كەس و كار و دۆستان و هاودیدانی، لەگەڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دەزگا و لایەنانەی هاوكارمان بوون لەم بارەیەوە.”