ڕوونكردنه‌وەی ئاسایشی كه‌لار‌ له‌باره‌ی دوو كۆپته‌ره‌كه‌وه‌ ‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

كاتژمێر 4:8 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازیی به‌ نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌لاردا تێپه‌ڕین، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیانی كه‌لار دروست بووه‌.

تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی كۆپته‌ره‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیانی كه‌لاره‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ردار مه‌حمود مراد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لاره‌وه‌ كرد، وتی: “ئێمه‌ش وه‌كو هاوڵاتیان ئاگامان له‌و كۆپته‌رانه‌ بووه‌ كه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌لاردا تێپه‌ڕیون، نازانین كێن و سه‌ربه‌ كوێن و له‌كوێوه هاتوون.”

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كۆپته‌رانه‌ هیچ چالاكییه‌كیان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌داوه‌، وتی: “نه‌خێر ئه‌و كۆپته‌رانه‌ له‌ كه‌لار نه‌بوون و هیچ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه‌، ڕه‌نگه‌ له‌جێگای تره‌وه‌ هاتبن و به‌سه‌ر كه‌لاردا تێپه‌ڕیبن.”

كاتژمێر 4:8 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌لاردا تێپه‌ڕین، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیانی كه‌لار دروست بوو.

ھەواڵی زیاتر