نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

له‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 18ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆ، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 125 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی بوو،‌ به‌ڵام له‌ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 124 هه‌زار و 850 دیناری عێراقییه‌.

ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ دێت، كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “نرخی دیناری عێراقی به‌و شێوه‌یه‌ دانابه‌زێت، كه‌ وه‌كو هه‌ندێك خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌بن، پێشبینی ده‌كه‌ن.”

ھەواڵی زیاتر