پۆلیس: مه‌لا هه‌ڵۆ به‌ تۆمه‌تی “ناوزڕاندن” ده‌ستگیركراوه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، مەلا هەڵۆ حه‌مه‌ ڕه‌شید، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ڕاگیراوه‌، هۆكاری ڕاگرتنه‌كه‌شی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانییە، كە له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه‌ جووڵاندوویانه‌، بۆیه‌ ئەمڕۆ دادوەری لێكۆڵێنه‌وه‌ بەپێی (433) لەیاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ناوزڕاندن ڕایگرتووه‌.”

مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید، یەكێكه‌ له‌و مامۆستا ئاینییه‌ ناسراوانه‌ی شاری سلێمانی، ساڵی رابردوو به‌هۆی هێرشی توندی كرده‌سه‌ر هونەرمەند، ماریا هەورامی و دواتر داوای لێبوردنی لێكرد.

ھەواڵی زیاتر