پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوه‌ و ڕایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و په‌ڵه‌ ھەوردا دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئه‌مڕۆ پلەی گەرمای هه‌ولێر 32 پلە و سلێمانی 33 پله‌ و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوک 35 پلە دەبێت.

سبەینێش، هەولێر 32 پله‌ و سلێمانی 32 پلە و دهۆک 31 پله‌ و کەرکوکیش 34 پله‌ دەبێت.

ھەواڵی زیاتر