كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی له‌به‌غدا و سوتاندنی باره‌گاكه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد.
وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پارتی له به‌غدا، وێڕای سوتاندنی باره‌گاكه، ئاڵای كوردستانیشیان سوتاند و سوكایه‌تییان به ئاڵاكه كرد، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی لێكهوتهوه.
سه‌رۆك بارزانی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیدانه‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتی له به‌غدا كرد و ڕایگه‌یاند: “ئه‌م جۆره په‌لامار و ده‌ستدرێژییانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له پێگه‌ی كورد و به‌ها باڵاكانی گه‌لی كوردستان كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام دواكه‌وتوویی و بێ فه‌رهه‌نگی و عه‌قڵیه‌تی ئه‌و تاقمه شه‌ڕانگێزه بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رده‌خات.”
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه: ”ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووکایەتی بە بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن، دواجار باجی ئەو کارەیان دەدەن.”
هه‌ر دوا به‌دوای هێرشی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌توندی هێرشه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد، ڕایگه‌یاند: “هێرش بۆ سه‌ر باره‌گاى حزبێك كه هێزێكى سه‌ره‌كيى ڕووخاندنى دكتاتۆرى بووه له عێراق، هێرشه بۆ سەر مێژووی خەباتی هاوبەشی کورد و هێزە عێراقییە شۆڕشگێڕەکان، لەپێناو نەهێشتنی زۆرداری و دیکتاتۆری و هەڕەشهيە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لەباربردنی ئاشتيی کۆمەڵایەتی و سیاسييه و لەگەڵ بنەماکانی دەستوور و دیموکراسى و مافەکانی مرۆڤیش، ناكۆكه.”
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، وێڕای ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه، وتی: “لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران، بەڕێز مستەفا کازمی، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر.”
هاوكات، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای لقی پارتی و سوتاندنی ئاڵای كوردستانی به “قبوڵنه‌كراو” وه‌سفكرد، جه‌ختیكرده‌وه: “سوتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبموڵی باڵای گەلەكەمانە و هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بەشێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆ سەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدراڵی عێراق.”
هێرشه‌كه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باره‌گای پارتی و بێ ڕێزیكردن به ئاڵای كوردستان، زۆرێك له خه‌ڵكی كوردستان و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشی نیگه‌رانكردووه، پێیانوایه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له به‌غدا حوكمڕانی ده‌كات، هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ڕژێمی پێشووی به‌عسه و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردی پێ قه‌بوڵ ناكرێت.