حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دوای سوتاندنی باره‌گای لقی5ی پارتی له به‌غدا، له‌لایه‌ن به‌شێك له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له‌ئێستادا ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، “له هه‌ست و سۆزی عێراقییه‌كان و خۆشه‌ویستان و دڵسۆزانمان بۆ خوێنی ڕۆڵه‌كانی عێراق تێده‌گه‌ین، پشتیوانیی ئازادی ڕاده‌ربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌یان ده‌كه‌ین وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی توندوتیژی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.”
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، “داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین شكۆی ده‌وڵه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و ڕێز له كارمه‌ندانی دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا بگرن.”
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێك له‌لایه‌نگرانی (عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق) و (حیزبوڵڵای عێراقی) سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، له كاردانه‌وه‌ی لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه وتبووی: “ده‌بێت ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له حهشدس شه‌عبی پاكبكرێته‌وه.”، هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای لقی5ی پارتی له به‌غدا و سوتاندیان.