به‌هۆی چاكسازی كردنه‌وه‌ كاره‌با دوو كاتژمێر كه‌مده‌كرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، “سبەی یەكشەممە، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆی چاكسازیی لە كێڵگەكانی غازی كۆرمۆر دوو كاتژمێر كارەبا كەمدەكات.”

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، “سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، لە كاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەكو ٤ی ئێوارە گۆڕانكاریی لەبەرنامەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبادا دەبێت، بەهۆی چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەمكردنەوەیە وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردنە بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی ٨٠٠ مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت.”

ھەواڵی زیاتر