حەشدی شەعبی پەیامنێرێکی کوردی ڕفاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبی پەیامنێری کەناڵی رووداویان رفاند و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

تۆڕی میدیایی رووداو راگەیەنراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ:”رفاندنی پەیامنێر و کامێرامانی رووداو لە بەغدا دەستدرێژییەکی گەورەیە بۆ سەر کاری رۆژنامەڤانی”.

دەقی راگەیەنراوەکەی رووداو

رفاندنی پەیامنێر و کامێرامانی رووداو لە بەغدا دەستدرێژییەکی گەورەیە بۆ سەر کاری رۆژنامەڤانی

‎کاژێر ۱٠ی ئەمڕۆ ۱۷ی ئوکتۆبەری ۲٠۲٠ ، هێزێکی چەکدار کە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵکەوت عەزیز) و کامێرامانی رووداو (خەتاب عەجمی)یان لە بەغدا رفاند لەکاتی رووماڵکردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان.

‎لەکاتێکدا بە تووندی ئەو رفاندنەی هەردوو هاوکارمان  شەرمەزار دەکەین و داوای ئاشکراکردنی شوێنەکەیان و دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین، لە هەمانکاتدا ئەو  بە دەستدرێژییەکی زۆر گەورە و مەترسیداری دادەنێین بۆ سەر ئازدی و کاری رۆژنامەڤانی لە عێراق .

‎داوا لە حکومەتی فیدرالیی عێراق دەکەین یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی هەردوو  هاوکارەکەمان بدەن، چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە.

‎تۆڕی میدیایی رووداو

‎۱۷ی ئوکتۆبەری ۲٠۲٠

ھەواڵی زیاتر