دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی جارێكی تر نرخی دۆلار دابه‌زییه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌ 127 هه‌زار، به‌ڵام دواتر نرخه‌كه‌ی دابه‌زییه‌وه‌ و له‌ئێستادا به‌ 126 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

هێمن عه‌زیز، خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تاوه‌كو پێشنیوه‌ڕۆ نرخی 100 دۆلار گه‌یشتووه ‌127 هه‌زاردینار، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌ 126 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر