باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غدا سوتێنرا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و حیزبوڵڵای عێراقیی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سوتێنرا و ئاڵای خۆیان له‌سه‌ر باره‌گاكه هه‌ڵكرد.
ئیسماعیل مه‌نده‌لاوی، كارگیڕی لقی 5 و به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی له به‌غدا به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و حیزبوڵڵای عێراقی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاكه‌مان و سوتاندیان.”
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ڕووداوه‌كه وتی: “تائێستا زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام ته‌واوی باره‌گاكه‌مان سوتێنراوه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ڕێگرییان له‌و كه‌سانه نه‌كردووه.”
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا وتبووی، “پێویسته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له حه‌شدی شه‌عبی پاكبكرێته‌وه.”، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی گروپه‌كانی حهشدیشهعبی لێكهوتهوه و چه‌ند ڕۆژێكه له میدیاكانیان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌شه‌ی سوتاندی لقی 5ی پارتی ده‌كه‌ن له به‌غدا.