خانمە میدیا کارێک خراپترین چاوپێکەتنم لەگەڵ مێسی بووە

مەسعود حەسەن / باڵکێش

ئان لور بونی، خانمە میدیاکارێکی فەڕەنسی و پێشکەشکاری بەرنامە وەرزشیەکان ڕایگەیاند، خراپترین چاوپێکەوتنم لەگەڵ لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بووە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی TMC وتی: میسی وەک یاریزان لە تۆپی پێ ئەفسانەیە، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا کەسێکی ساردە و ھێمن نییە، بەرامبەر ئافرەت زۆر شەرمنە و لەکاتی چاوپێکەوتنەکە بێ ئەوەی بجولێت یان ھەستێکی ھەبێت سەیری دەکردم. 

ئان لور بونی، بە 6 زمان دەتوانێت قسە بکات و یەکێکە لە باشترین خانمە پێشکەشکاری بەرنامە وەرزشییەکان لە تەلەڤزیۆندا.

عاشقانی میسی ڕەخنەیان لەو میدیاکارە ئافرەت گرت و وتیان: ئەوەی میسی کردوویەتی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانییە و پێویست بە ھەست و جۆش و خرۆشی ناکات، خۆ ھاوسەرگیری لەگەڵ ناکات.

ھەواڵی زیاتر