كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای خانه‌قین – په‌روێزخان له‌نزیك گوندی بانزه‌مین ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی برینداربوو.
مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌ر‌پرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای خانه‌قین – په‌روێزخان له‌نزیك گوندی بانزه‌مین ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان ڕوویدا، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكرد.”
وتیشی: “ئۆتۆمبێله‌كه جۆری نیسان پاترۆڵ بووه، به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه کۆنترۆڵی لەدەستداوەوە و وەرگەڕاوە، سه‌ره‌نجام سه‌رنشینێك به‌ناوی “محه‌مه‌د ئه‌میر”، ته‌مه‌ن 18 ساڵ له ڕووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراوه له كه‌لار.”
ساڵانه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی.