وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ى فەرمانبەران.
بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 2020/10/16، مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، وەزارەتی ناوخۆ، لیوای نەوت، وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مووچەی مانگی نیسان بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی گۆڕدرا بۆ مووچەی مانگی ئەیلول.