باڵكێش ورده‌كاریی كوشتنی ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سێ ڕۆژ پێش ئێستا كارگوزارێكی په‌رله‌مانی كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌ و دواتر په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردووه‌و و خۆی ڕاده‌ست كردوون.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ باڵكێش پشتڕاستكرده‌وه‌ و به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “هه‌واڵه‌كه‌ ڕاسته‌ و له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لای پۆلیس ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵێنه‌وه‌‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه.”‌

تۆڕی میدیایی باڵكێش به‌دواداچوونی بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ناو په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كرد، وتی: “تۆمه‌تباره‌كه‌ پێشتر له‌ به‌شی كتێبخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كاری كردووه‌، به‌ڵام ئێستا كارگوزار (چاییچی)یه‌ له‌ په‌رله‌مان و سێ ڕۆژ پێش ئێستا به‌ چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌.”

وتیشی: “تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (ع. م)ه‌ و خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كورانی مه‌خموری هه‌ولێره‌ و هاوسه‌ره‌كه‌شی ناوی (ش. ح)”یه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز توركمانن.

باڵكێش به‌دواداچوونی زیاتری كرد و له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، “كه‌ له‌ كه‌یسه‌دا پۆلیس و ئاسایش پێكه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و تۆمه‌تباره‌كه‌ش‌ دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.”

ھەواڵی زیاتر