دیار عادل / باڵکێش
ئەمڕۆ پێنج شەممە 15/10/2020 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان بڕیارێکی لە بارەی بەشە وانەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان دەرکرد.
ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە نوسرواێکیدا کە وێنەیەکی دەستی تۆڕی هەواڵی باڵکێش کەوتووە. بڕیاریداوە لە چۆنێتی بەشە وانەی مامۆستایانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان کە دەبێت لە 80% ی مامۆستایانیان لە مامۆستای دەرچووی دانەمەزراو بێت. هەروەها دەتوانن سوو لە مامۆستایانی دامەزراو وەربگرن بە ڕێژەی لە 20%. بە مەرجێک ئەو مامۆستایانە دەبێت مۆڵەتی بێ مووچەیان کردبێت یان بە شێوەی خواستن داوا بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی بەشە پەروەردەییەکان لە هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دامەزراندنن.
نوسراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان: