سەعدی پیرە: کۆرۆنام تێپەڕاند

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆرۆنای تێپەڕاندووە و ئێستا هەست بە باشبوونەوە دەکات.

سەعدی پیرە لە فەیسبووک نووسیویەتی” لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی نەخۆشی كرونا بووم ، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستیم بەرەو باشبوون دەڕوات”.

دەقی پۆستەکەی سەعدی پیرە

لە سەرەتای ئەم مانگە تووشی نەخۆشی كرونا بووم ، سوپاس بۆ خوا ئێستا تەندروستیم بەرەو باش بوون دەروات زۆر سوپاسی كاك دەرباز كۆسرەت رەسول و ستافی نەخۆشخانەی پاردەكەم بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لەگەڵمدا كێشایان وە لێرەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی بەرێز دكتۆر دارا بكەم كە راستەوخۆ سەرپەرشتی نەخۆشیەكەمی كرد ، زۆر سوپاسی ئەو هاوڕێ بەڕێزانەم دەكەم كە لە تەندروستیان پرسیم .

سەعدی ئەحمەد پیرە

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

ھەواڵی زیاتر