كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به نێوه‌ندگیری نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كیش پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دژی وه‌ستایه‌وه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “ئێمه وه‌كو ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال پێشوازی له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ڕێككه‌وتنه‌كه به كرده‌یی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ردوولا هاوكاربن بۆ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی.”
سه‌باره‌ت به‌بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له شنگال وتی: “هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” هیچ شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكیان له شنگالدا نییه، كاری ئه‌وان ته‌نها قاچاخچێتی كردنه و ده‌بێت له شنگال بچنه ده‌ره‌وه.”
وتیشی: “له‌ئێستادا هه‌موو داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی شاره‌كه له شوێنی خۆیانن و كاری خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌ركاتێك ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكرا، قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان و ئاسانكاریی ته‌واو ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی شنگالیش كه ئاواره‌بوونه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان.”
ده‌رباره‌ی میكانیزمی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال وتی: “ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ به بڕیاری ژماره (208)، له ڕۆژی 14ی ئایاری 2018 بڕیاریداوه ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال بگه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی خۆجێیی موسڵ بریاره‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كردووه و جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێبكرێت، دواتر ئیداره‌ی موسڵ ئاسانكاری ته‌واو بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه و دانیشتووانه ئاوارهكهی.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه له‌كۆی 96 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی شنگال، تائێستا ته‌نها 21 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شنگال و ئه‌وانی تر له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و تائێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه”
ناوه‌راستی هه‌فته‌ی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق به‌نێوه‌ندگیری نوێنه‌ری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناجۆری شنگال و شێوازی ئیداره‌دانی شاره‌كه‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه پێشوازی لێكرا، ئه‌مڕۆ باڵیۆزی به‌ریتانیاش له عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد و باڵیۆزی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕی.