گه‌رمیان: “کەمتەرخەمی” لە بەدواداچونی سەرپێچی لە کانەکانى چەو و لم هەیە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

چالاکوانان “سەرپێچیەکان” لەسەر ڕووبارى سیروان بە “گەورە” ده‌زانن و سزاکانیش بە لاواز، بەرێوه‌بەرایەتى نەوت و کانزاکانی گه‌رمیانیش دەڵێت، “بەهۆى کەمى كارمه‌نده‌وه‌یه‌.”

ئاراز محەمەد، چالاكی كه‌مپینی ڕێكخستنه‌وه‌ى كانه‌كانى چه‌و و لمی سه‌ر ڕووباری سیروان بە باڵكێشی وت: “بەدواداچوونمان کردووە وەک پێویست یاساکان جێبەجێنەکراوە، سەرجەم لایەنەکانیش بە تاوانبار دەزانین، چونكه‌ بەتەواوەتی چاودێریی غەسالەکان نەکراوە.”

وتیشی: “چەندین سەرپێچی بە ڕوونی کراوە، به‌ڵام تەنها بە بڕێکی کەم پارە پێبژاردنیان بۆ کراوە لە کاتێکدا، ئەو سزا مادییە بۆ ئەو سه‌رپێچییانه‌ كه‌مه‌.”

لەبەرامبەریشدا، عه‌دنان عه‌لی، خاوەنی كارگه‌ی چه‌و و لم له‌سه‌ر ڕووباری سیروان به‌ باڵكێشی وت: “لیژنەکانی نەوت و کانزاکانی گه‌رمیان و سەرپەرشتیارە جیۆلۆجییەکان بە بەردەوامی دێنە سەر غەسالەکان، بەڵام نابێت تەڕ و وشک بەیەکەوە بسوتێندرێت، هەیە سەرپێچی دەکات سزای بۆ دیاریکراوە، به‌ڵام ئەوانی تر بۆ باجی سەرپێچیکارەکانی تر بدەن.”

یادگار فەتاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: “کەمیی کارمەند ڕێگرە لە بەدواداچوونی زیاترمان”، بەڵام دڵنیایی ئەوە ده‌دات کە کەمتەرخەمییان نەکردووە بەرامبەر به‌ سەرپێچیکاران.

ھەواڵی زیاتر