ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی یۆنان گەیشتە بەغدا و بڕیارە دواتریش سەردانی هەولێر بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە  نیکۆس دێندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە.

عەبدولخالق محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. هەروەها بەشداری لە ڕێوەڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی یۆنان لە هەولێر دەکات.

ھەواڵی زیاتر