له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ساخته‌كارییه‌كه‌ی په‌روێزخان شه‌ش كه‌س ده‌ستگیركراون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

تاوەکو ئێستا لەسەر دۆسیەى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرک له‌ مه‌رزی په‌روێزخان، 12 كه‌س داواكراون، كه‌ 6 له‌وانه‌ ده‌ستگیر كراون.

بەپێى زانیارییەکانی باڵكێش، لەسەر دۆسیه‌ى ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى گومرکى بۆ بارى فافۆن له‌ مه‌رزی په‌روێزخان، تاوەکو ئێستا 6 کەس دەستگیرکراون و 6 کەسى دیکەش فەرمانى دەستگیرکردنيان بۆ دەرچووه‌.

یەکێک لە داواكراوه‌كان (محەمەد شێخ وەهاب)، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییە، كه‌ تاوەکو ئێستا خۆى ڕادەست نەکردووە، به‌ڵام باڵكێش ئەوەى زانیوە، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى گەرمیانەوە نوسراوى فەرمى ئاراستەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كراوه بۆ ڕادەستکردنى.

ھەواڵی زیاتر