كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 9 ملیار دیناری بۆ ناحیه‌ی باتیفای سه‌ربه قه‌زای زاخۆ ته‌رخانكرد و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش بۆ باڵكێش باس له‌و پرۆژانه ده‌كات كه به‌و بڕه پاره‌یه جێبه‌جێده‌كرێت.
دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بە باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “لە سنوری ناحیەکەماندا پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو بۆ ناوچەكە بە گوژمەی 6 ملیار و 792 ملیار دینار جێبه‌جێده‌كرێت.”
وتیشی، “دوو شەقام و پرۆژەیەکی ئاوەڕۆش بۆ شارەکە جێبەجێدەکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌ی هاتووچۆ و ئاوه‌ڕۆ له ناحیه‌كه‌دا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.”
باسی لەوەشکرد، “جگە لە پرۆژەی ئاو كه پێویستی بە تەندەر نییه، ئەوانەی تر كاری بەردەوامیان تێدا دەكرێت و بەشێک لەوانەش %50ی تەواو بوون و پرۆژەی ئاویش لەو مانگەدا، کە ڕێكارەكانی تەواوبوون دەست بە دروستكردنی دەكرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، گوژمەی كۆی پڕۆژەكان كە لە سنوری ناحیەی باتیفا ئەنجامدەدرێت 9 ملیار دینارە، كە حكومەتی ھەرێم بۆی تەرخانكردوون و دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە.”