وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشنیارێك ده‌داته‌ حكومه‌تی هه‌رێم

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزیری نەوتی عێراق، پێشنیازی دامەزراندنی کۆمپانیایەک دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشه‌ لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە چارەسەری دەستووریی سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکییەکانیان له‌باره‌ی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان.”

وتووشیه‌تی، “پێشنیاری دامەزراندنی کۆمپانیایەکم کردووە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی كوردستان و لەڕووی هونەری و کارگێڕییشەوە سەربە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق بێت”.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، “كه‌ ئەم پێشنیارە لەپێناو گەیشتنه‌ بە ڕێکكەوتنێکی یەکجاریی لە نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کۆمپانیایانەی كه‌ لە شارەکاندا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی نەوتن”.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، “کە تێگەیشتنی ئەرێنی هەیە لەنێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئەو گفتۆگۆیانەی لە نێوانیاندا كه‌ تایبه‌ت بە سیاسەتی نەوتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووردا بەڕێوەدەچێت”.

ئاشكراشی كردووه‌: “كه‌ حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه‌ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی له‌گه‌ڵ عێراق سەبارەت بە سروشتی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکانی و بڕی ئەو نەوتە خاوەی  كه‌ هەناردەدەکرێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

ھەواڵی زیاتر