كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13ی ئۆكتۆبه‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆشكى ئهلبهيان له كوێت، له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح، ميرى كوێت كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، به ناوى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له مير و گه‌ل و حكوومه‌تى كوێت كردووه و هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و گه‌لى كوردستانى بۆ له‌ده‌ستدانى ميرى پێشووى كوێت ده‌ربڕیوه، پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى له ميرى تازه‌ش كردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆى و پێشكه‌وتنى بۆ كوێت خواستووه.”
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه و نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆييه‌كانى كوێتیشی بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تايبه‌ت يارمه‌تييه‌كانى بۆ ئاواره‌كانى سووريا و په‌نابه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كار و چالاكييه‌كانى كونسوڵخانهكهشیانی له هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاندووه.