كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیارانی گه‌رمیان 150 هه‌زار تۆن بووه، له‌و بڕه‌ش حكومه‌تی عێراق ته‌نها 35 هه‌زار تۆنی وه‌رگرتووه.
شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “ئه‌مساڵ به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانی گه‌رمیان 150هه‌زار تۆن بووه، له‌و بڕه‌ش حكومه‌تی عێراق ته‌نها 35 هه‌زار تۆنی وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه جووتیاران (بنه‌تۆو)یان لێده‌ركردووه و ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه به‌شێكیان له بازاڕه‌كاندا فرۆشتووه و به‌شه‌كه‌ی تریشیان ناردووه بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.”
سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌بوونی ئه‌و سایلۆیه‌ی كه بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌نم له گه‌رمیان دروستكراوه، وتی: “سایلۆكه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێ كرا، 10%ی كاره‌كانی مابووه‌وه كه‌ره‌نتین ڕاگه‌یندرا و به‌وهۆیه‌وه كاره‌كانی وه‌ستاو دواتر نه‌یتوانی ته‌واوی بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتی ته‌واوكردنی ده‌كات و زۆبه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه.”
له‌باره‌ی گرنگیی سایلۆكه و بڕی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانه‌وه، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: “كه ئه‌و سایلۆیه زۆر گرنگه بۆ گه‌رمیان، چونكه بڕی 40 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌ڵده‌گرێت، له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌كانیشه‌وه 40 هه‌زار تۆن هه‌ڵده‌گیرێت، به‌مشێوه‌یهش توانای هه‌ڵگرتنی 80 هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌یه ساڵانه.”
ساڵانه سه‌دان هه‌زار تۆن له‌لایه‌ن جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنیه‌وه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستاش بڕه پاره‌یه‌كی زۆری گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌لای حكومه‌تی عێراقه و نه‌یناردووه، ئه‌م پرسه‌ش له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی ڕابردوو و ئه‌مساڵێش زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه و له‌كاتی هاتنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیشدا، جوتیاران سكاڵای خۆیان پێگه‌یاند، دوای ئه‌وه بڕه پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و له ڕێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه دابه‌شكرا به‌سه‌ر جوتیاراندا، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری ڕانیه له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌ر‌به‌ندی ڕانیه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ڕاگه‌یاند و له‌نێویشیاندا باسی له دروستكردنی چه‌ند كارگه‌یه‌كی شایسته‌ی گه‌نم كرد بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.