مه‌سرور بارزانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌ربه‌ندی رانیه‌ی دانا و پرۆژه‌یه‌كیشی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە ڕایگەیاند، “حکومەت هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.”

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 13ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە مەراسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ ڕایگەیاند، “ئەم قەیرانە داراییە ئێمە دروستمان نەکردووه، سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان و ئەم دەڤەرە ده‌کەین، کە بەهۆی سەختی قەیرانی داراییەوە خۆیان ڕاگرتووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “كه‌ جگه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌، چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌شیان هه‌یه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌وانیش: جووتسایدی بازاڕی ڕانیه‌، شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌ڵادزێ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین، دروستكردنی سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و وتیشی، پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌بووه‌ بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ چوارقوڕنه‌، “به‌ڵام به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه‌ ته‌مویل كراوه‌، ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ن.”

ئاشكراشی كرد، “كه‌ پڕۆژەیان بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان هه‌یه‌ و چەند کارگەیەکی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانیش لە پارێزگاکان دروست ده‌كه‌ن، کە لە ئاست ماندوبوونی جوتیاراندا بێت.”


ھەواڵی زیاتر