كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی شاخته‌كاریی ده‌ستگیركرد، كه چه‌ندین تاوانی ساخته‌كاری گه‌وره‌ی كردووه و دانی به تاوانه‌كانیشیدا ناوه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه، تیمێكیان له نوسینگه‌ی هه‌ولێر به‌شی نه‌هیشتنی تاوان دروستكردووه و دوای چاودێری كردنێكی ورد، تۆمه‌تبار (ش. ع. م)یان ده‌ستگیركردووه، كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا تابلۆی ساخته و كڵاشینكۆفێك و ده‌مانچه‌یه‌ك و چه‌ند ئامێرێكی بێته‌ل و ناسنامه‌ی سه‌ربازی به پله‌ی (ڕائید)ی له دژه تیرۆری عێراقی پێ بووه.”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “له‌كاتی پشكنینی شوێنی حه‌وانه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و كه‌ره‌سته‌ی تاوانی ساخته‌كاریدا گرتووه، كه بریتی بوون له، (229 كه‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆری ساخته‌كراو، له جۆری مۆر و به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌كراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و كۆنسۆڵخانه‌كان و مۆری ته‌واوی خاڵه سنورییه‌كان) و چه‌ندین مادده‌ی ساخته‌كراوی تر.”
ئاشكراشی كردووه، كه تۆمه‌تباره‌كه لكاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له‌ئێستادا به مادده‌ی (289، 298)ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه.”