به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گومركی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی نوێی ده‌ركرد
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرک لە هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی بۆ ئەو هاوڵاتیانە ده‌ركرد كه بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە گەشتی کوردستان دەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرك له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو هاوڵاتیانه‌ى كه نێشته‌جێى هه‌رێمن و له ده‌ره‌وه ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیان دێنه هه‌رێمى كوردستان، لهسهریانە یه‌كێك له‌م ڕێكارانه جێبه‌جێ بكه‌ن :
1- كه‌فاله‌تی لێ وه‌رده‌گیرێت، به مه‌رجێك كه‌فیله‌كه دانیشتووی هه‌رێمى كوردستان بێت.
2- پاسپورتی لێ وه‌رده‌گیرێت، تاوه‌كو به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتر پاسپورتهكهى ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه.
3- ته‌ئمیناتی به قه‌د دوو قات ته‌ئمیناتی ڕه‌سمى لێ وه‌رده‌گیرێت.
4- ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گۆڕه‌پانى گومرك ڕاده‌گیرێت تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه، جگه له خاڵى (یه‌كه‌م)، هه‌مان مه‌رج و ڕێنمایى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه دانیشتووی هه‌رێم نین و له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین و به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تی خۆیان دێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له گوڕه‌پانى گومرك ڕابگێریت، تاوه‌كو ده‌گه‌ڕێته‌وه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌كو كرێى گوڕه‌پان لێ وه‌رناگیرێت.