ماریمار دەرکەوتووە

دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە و دابڕان، هونەرمەندی مەکسیکی تالیا کە لە هەرێمی کوردستان بە “ماریمار” ناسراوە، نوێترین وێنەی خۆیی بڵاوکردەوە.

تالیا نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەمامکی بەستووە وەکو هاندانێک بۆ خەڵک بۆ بەکارهێنانی دەمامک بۆ خۆپارێزی.

تالیا ساڵی 1971 لە مەکسیک لەدایکبووە، لە سێ زنجیرە درامادا رۆڵی سەرەکی بینیوە ( ماریا مێرسیدس، ماریا کچی کچی گەڕەک و ڕۆزالیتا )، لە سەرەتای ساڵی 2000دا زنجیرەی ڕۆزالیتا پەخشکرا، کە لەو زنجیرەیەدا ڕۆڵی ماریماری دەبینی و ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.

ھەواڵی زیاتر