پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکێدا بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ دوو تۆمەتباریان دەسگیرکردووە کە ویستوویانە پارەی ساختە ساغ بکەنەوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: ئەمڕۆ مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی 4هەزار و 600دۆلاری ئەمریکییان پێبووە و ویستوویانە پارەکە ساغی بکەنەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وت دوای ئەوەی زانیاری تەواویان لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە دەستکەوت، توانیان شوێنی تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. وە لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش.م.م) و (س.م.ا) کە دانیشتووی قەزای دوزن بە بڕیاری دادوەر ڕآگیراون وپەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.