ئەمریکا: پێشوازی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شنگال دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کرد و ڕایگەیاند، پێویستە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی شنگال و بەتایبەتی ئەو قوربانییانەی جینۆسایدی شنگال لەبەرچاو بگیرێن و لە پێشینەی پلانەکاندابن.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر شنگال دەڵێ” پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیی و ئەمنیەکانی شنگال. ئەمریکا هیواخوازە کە ئەو رێککەوتنە دۆخێکی گونجاو بهێنێتە ئاراوە و ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاوارەکانی دەستی داعش بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، بەرژەوەندییەکانی شنگال و بەتایبەت قوربانییانی جینۆساید، دەبێ لە سەرەتای هەر پلانێکدا بن بۆ ئارامی و ئاسایشی شنگال.

ھەواڵی زیاتر