هونەرمەندێک دایکی سەردەبڕێت و سەری دەخاتە ناو بەفرگرەوە

هونەرمەندێکی بەریتانی بەناوی (فیلیپ تارڤەر) دایکە تەمەن 86 ساڵانەکەی سەردەبڕێت و سەری دەیخاتە ناوبەفرگرەوە.

تارڤەری تەمەن 47 ساڵان، بە خەنجەر دایکی سەربڕیوە و سەری لە لاشەی جیا کردۆتەوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تارڤەر کاتێک تاوانەکەی کردووە، لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا بووە.

1

 باوکی فیلیپ بە پۆلیسی وتووە” پێش ئەنجامدانی تاوانەکە، هەستیکردووە کوڕەکەی “فیلیپ” هەڵسوکەوتی نامۆ دەکات، بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبوون تاوانێکی لەو جۆرە بکات”.

 ئەنجێلا تارڤەر، دایکی فیلیپ تارڤەر، تەمەنی 86 ساڵبوو، لە ساڵی 1991ەوە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لەناو جێگا کەوتبووە، بۆیە فیلیپ تارڤەر ناچاربوو خەرجییان بگرێتە ئەستۆ.

ھەواڵی زیاتر