ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سەرزێڕیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەلایەن پەکەکەوە “تیرۆر”کراوە و پێشتریش هەڕەشەی لێکراوە.
ئاسایشی هەولێر: غازی ساڵح لەلایەن پەکەکەوە “تیرۆر”کراوە
ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی کوژرانی بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری سەرزێڕیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەلایەن پەکەکەوە “تیرۆر”کراوە و پێشتریش هەڕەشەی لێکراوە.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێرەوە
کاتژمێر 5:30 ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2020/10/8 (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا ، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا.
دوای لێکۆڵینەوەی ورد وهەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە) ەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیروۆرکردنیان لێکردبوو.
وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید (غازی ساڵح ئالیخان) ، بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕادەگەیێنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستیە بێ وەڵام نابێت.
هەروەها داوا لە هاونیشتمانیان وخەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە ڵە ئاست ئەم کارە تیرۆریستیە، هەڵوێستیان هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر