ئەگەر پلانی گەشتکردنت هەیە پێویستە زۆر وریایی تەندروستیت بیت

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10 – 10 -2020 بخوێنەرەوە.

کاور
لەم چەند رۆژەی رابردو روبەڕوی چەند دۆخێکی نەخوازراو بویتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەمو شتێک بەرەو باشی دەڕوات، لەروی پیشەییەوە سەرکەوتن چاوەڕوانت دەکات، پێویستە لە تەمەڵی دوربکەویتەوە، پەیوەندی سۆزدارییت بەرەو بەهێزی دەڕوات.

گا
هەمو شتێکی ئەمڕۆ بە خواستی تۆ نابێت، روبەڕوی بەربەست دەبیتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا سەرقاڵیت بەهۆی کارەکەتەوە، لەروی تەندروستییەوە دوربکەوەرەوە لە نیگەرانی زۆر، دەنا توشی خەمۆکی دەبیت.

دوانە
لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامی کارەکانت بەوشێوەیە دەبێت کە خۆت دەتەوێت، ئەگەر ژیانی هاوسەرگیریت پێکهێناوە پێویستە زیاتر بایەخ بە هاوسەرەکەت بدەیت، کارێک مەکە ئازاری هەستی بدەیت، تەندروستیت باشە.

قرژاڵ
ئەگەر پلانی گەشتکردنت هەیە پێویستە زۆر وریای تەندروستیت بیت، دەنا توشی دۆخێکی نەخوازراو دەبیتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو کارەکانت لە کاتی خۆیدا بە ئەنجام دەگات، لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەتەوە ئامۆژگاری دەکرێیت، باشترە وشەکانیان پشتگوێ نەخەیت.

شێر
لەروی تەندروستییەوە رەنگە ئەمڕۆ زۆر هەست بە باشی نەکەیت، پێویستە زیاتر سەرنجت بخەیتە سەر ئەو شتانەی واتلێدەکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت، خۆت ماندو مەکە لە ئێستادا، لەروی سۆزدارییەوە رەنگە ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت روبدات.

فەریک
لە ژیانی تایبەتیت روبەڕوی چەند گرفتێک دەبیتەوە، ئەمەش نیگەران و خەمبارت دەکات، پێویستە چارەسەری گونجاو بدۆزیتەوە، لەروی پیشەییەوە رۆژێکی گرنگە، بڕیارەکانت بە وریایی بدە، لەلایەنی تەندروستییەوە رەنگە هەندێک لە پارەکانت بۆ پزیشک و دەرمان تەرخان بکەیت.

تەرازو
لەدایکبوانی ئەم بورجە ئەمڕۆ هەست بە ئارامی دەکەن، هیچ جۆرە نیگەرانییەکیان نییە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆیستەکەت زۆر بەهێز دەبێت، لەروی داراییەوە پارەکانت بەبێ بیرکردنەوە خەرج مەکە بۆئەوەی روبەڕوی گرفت نەبیتەوە.

دوپشک
لەپێناو تەندروستیت دوربکەوەرەوە لە سترێس و نیگەرانی زۆر، چونکە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستیت، ئەگەر لەلایەنی سۆزدارییەوە پێشنیازی پەیوەندی نوێت بۆ کرا، بەپەلە بڕیار مەدە.

کەوان
گرنگی کات بزانە و لە شتی بێسوددا بەهەدەری مەدە، لە ئێستادا پێویستە بایەخ بەلایەنی پیشەیی بدەیت و زیاتر کارەکانت بە باشی ئەنجامبدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەو کارانە ئەنجام مەدە کە خۆشەویستەکەت نیگەرانت دەکات.

گیسک
لەلایەنی پیشەییەوە کاتێکی باشە بۆئەوەی تواناکانت دەربخەیت، مەترسە لەوەی کەسانی دیکە بڕیارت لەسەر بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت پاڵپشتیت دەکات، تەندروستیت باشە.

سەتڵ
ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لاوازە ئەوا ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆئەوەی دوبارە پەیوەندیتان بەهێز بکەیتەوە، لەروی پیشەییەوە بیرۆکەکانت بەکاربهێنە بۆئەوەی زیاتر بەرەوپێشەوە بڕۆیت، لەروی تەندروستییەوە دوربکەوەرەوە لە خواردنی تیژ.

نەهەنگ
بەختێکی باشت دەبێت لە تەواوی ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەیت، چانسی سەرکەوتنت زۆرە، گۆڕانکاری لە ژیانی تایبەتیت رودەدات و بە هەمان شێوازی ئێستات نامێنیتەوە، لەروی داراییەوە کێشەکانت چارەسەر دەکەیت.

ھەواڵی زیاتر