ڕێژەی هەژاری لە عێڕاق بەرز دەبێتەوە
دیارعادل – باڵکێش
ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی 10/10/ 2020 لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی دکتۆردارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خالید بەتال وەزیری پلاندانانی عێراق و پارێزگاری سلێمانی پڕۆژەی ڕوو پێویی هەژارییان لە عێڕاق ڕاگەیاند.
محەممەد عەلی پەیامنێری باڵکێش پێیڕاگەیاندین: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەر یەکە لە وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان و وەزیری پلاندانانی عێڕاق و پارێزگاری سلێمانی پڕۆژەی ڕوپێویی هەژارییان لە عێراق ڕاگەیاند.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند”ئامانج لەم پڕۆژەیە، ڕوپێویکردنی ڕێژەی هەژارییە لە عێڕاق و کوردستان. هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دروستکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییە بۆ گوندنشینان. پارێزگاری سلێمانی وتی” تێچووی پڕۆژەکە تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی 9 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە”
هەر لەو کۆنگرەڕۆژنامەوانییەدا دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەررێمی کوردستان ڕایگەیاند: کە ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان 9 %یە و پارێزگای دهۆک بەپلەی یەکەم دێت و پاشان سلێمانی پلەی دووهەم.
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی و ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژەی هەژاری بۆ سەروو %31 بەرز دەبێتەوە.