نوسەرەکەی “جەژنە جەژنە کوردستانە” بە کۆڕۆنا گیانی لە دەستدا.
د.ع
ئەمڕۆ نوسەر و شاعیری کورد ع.ع شەونم بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لە دەستدا.
خاوەنی سرودی “جەژنە جەژنە کوردستانە” ع.ع شەونم نوسەر و شاعیری دیاری کوردستان بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە لە تەمەنی 91 ساڵی لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
ع.ع شەونم ناوی تەواوی ( عەلی عەبدوڵا شەونم )ە. خاوەنی بەرهەمی شیعری “جەژنە جەژنە کوردستانە”یە