كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28ی ئهیلوول، به‌هۆی دانانی نارنجۆكێكه‌وه له گوندی قه‌ره‌گۆلی سه‌ربه ناحیه‌ی وارماوای قه‌زای شاره‌زوور، كه‌سێك برینداربوو.
ڕزگار غه‌فور، قایمقامی شاره‌زوور به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌ك له گوندی قه‌ره‌گۆل ویستوویه‌تی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا سه‌ربكه‌وێت، نارنجۆكێك پیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه برینداربووه.”
وتیشی: “تائێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.”