یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی 70 و 80 خرانەوە سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، یەکەمی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80، بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە خرانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

له‌بریارێكدا به نووسراوی ‌ژماره‌ 7959 له ‌رۆژی 21ی ئه‌یلولی 2020 پاڵپشت به‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ده‌یه‌م له‌ یاسای چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری هاوبه‌شی سه‌ربازی، به‌ واژووی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی درا، هاوكات به‌پێی بڕیاره‌كه‌ یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌و پێه‌ش‌، هاوتای هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه ‌وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی 70 و 80 له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه‌و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ بۆ كراوه‌ له‌ مادده‌ی ‌ 3 ناو یاسای ژماره‌ 19 ی ساڵی 2007ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

به‌ جێبه‌جێكردنیشی به‌پێی مادده‌ 10ی یاسای چاكسازی، فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میلاكاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌و ژمێركاری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییی فه‌رمانی ‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ووردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌خزمه‌تی سه‌ربازی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كانه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه‌ یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر