مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كۆبووه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ یەک شەممە، 27ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكرای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.‌

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراقه‌وه‌ كراوه‌ و هه‌ردوولاش هەماهەنگیی ئەمنییان لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق به‌ گرنگ زانیوه‌، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.

ھەواڵی زیاتر