ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگێشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ (7)ی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌‌ و ده‌ڵێت: “داوا له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین‌، ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، 29ی ئه‌یلوول، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌.”

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕاگه‌یندراوه‌كه‌یدا كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئاشكرا كردووه‌، “كه‌ ده‌نگدانه‌ بۆ (پرۆژه‌ یاسای له‌ ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان).”

ھەواڵی زیاتر