كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
دژی دواکەوتنی موچەکانیان بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بایكۆتیان ڕاگه‌یاند.
بەپێی نوسراوێک کە دەستی باڵكێش كه‌وتووه، “چه‌ند کارمەندێكی نەخۆشخانەکە سزادراون، بەهۆی ئەوەی مانیان لە كارەكانیان گرتووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئه‌یلوول، به‌شێك له مامۆستایانیش له ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاین گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.