كاروان كهلا ری/ باڵكێش
ئەمڕۆ یەك شەممە، 27ی ئەیلولی 2020، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محهمهد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە قوتابخانەی دكتۆر عزهدین مستەفا ڕەسوڵ، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا.
لهمیانهی لێدانی زهنگی خوێندندا دڵشاد عومهر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش لە وتەیەكدا ڕایگەیاند: “وەك وەزارەتی پەروەردە بڕیارمانداوه لە ئەمڕۆوە قوتابخانەكان بكرێنەوە، بەتایبەت قۆناغی 12، بۆ ئەوەی تەواوی پرۆگرامەكان بخوێندرێت، چونكە ساڵی ڕابردوو بەهۆی كۆرۆناوە بەشیك لە پرۆگرامەكان نەخوێندرا و ئەوهش زیانی لە قوتابیان دا.
وتیشی: “كردنەوەی پۆلی 12 ئەزمونێكه بۆ ئەوەی قۆناغەكانی دیكە دەستپێبكەینەوە و قوتابیان وردە وردە بێنەوە ناو ناوەندەكانی خوێندن و ڕاشیگەیاند: “پەیامم بۆ مامۆستایان ههیه كە ئەمڕۆ بەنیازن خۆپیشاندان بكەن، ئێمە پشتیوانتانین و لەگەڵ مافە ڕەواكانتانین، ساڵانی ڕابردووش بەردەوام پشتیوانی مامۆستایان بووین.