مه‌سرور بارزانی زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له‌ قوتابخانه‌یه‌كی به‌حركه‌ی شاری هه‌ولێر زه‌نگی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵم ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لێدەدەین، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی و دواتریش خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەستپێبكات.

سەرۆكی حكومەت له‌ وته‌كه‌یدا سوپاسی وەزیری پەروەردە و مامۆستایانیشی كرد كە بەردەوامن لە ئەركەكەیان، كە بەردەوام پێشەنگن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان و وتی: “ڕاستە خوێندن پرۆسەیەكە بۆ فێربوون، بەڵام خوێندن تەنھا بۆ خوێندنەوەی كتێب و وانە نییە، بەڵكو خۆئامادەكردنە بۆ ژیان، بۆیە تا زیاتر خۆتان ئامادەبكەن بۆ ژیان ھێندە دەتوانن سەركەوتووبن لە ژیان.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه‌ پێویستە قوتابیان پێش ھەموو كەسێك خۆیان و مامۆستاكانیان و كەسوكاریان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، بۆ ئەوەی تەندروست بن و درێژە بە خوێندن بدەن، ھیواشی خواست ھەمووان تەندروست باش بن و دڵنیاییشی پێدان كه‌ وەك حكومەت ئەوەی پێیان بكرێت دەیكەن.”

سه‌رۆكی حكومه‌ت دوای لێدانی زەنگی ده‌تپێكردنه‌وه‌ی خوێندن، چەند پۆلێكی قوتابخانه‌كه‌ی بەسەركردەوە و لە نزیكیشەوە چاوی كەوت بە ئامادەكاریی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ خوێندن و خۆپاراستنی قوتابیان و مامۆستایان.

ھەواڵی زیاتر