ئه‌مڕۆ سوپاسالاری ئێران و دۆسیه‌ی كوشتنی قاسم سولێمانی تاووتوێ ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ یەک شەممە، 27ی ئهیلوول، محەمەد باقری و سوپاسالاری ئێران دەگاتە بەغدا و دوو ڕۆژ لەعێراق دەمێنێتەوە.
میدیای فەرمی ئێران، بڵاویکردەوە، كه ئه‌مڕۆ سوپاسالاری ئێران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بارەی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوولا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن.
میدیی فه‌رمی ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سوپاسالاری ئێران لەکاتێکدایە، کە د. فواد حسین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بەسەردانیکی فەرمی لە ئێرانە.